لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا 2068 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون
پاسەوانی نیشتمانی تونس لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی کۆچبەری نایاسایی ڕایگەیاند، كەلە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکان لە تونس، 65 حاڵەتی هەوڵی کۆچکردن بە شێوەیەکی نایاسایی ڕێگری لێکرا و 2068 کۆچبەریش دەستگیرکراون.
هەروەها لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا ئەنجامدراوە و لەو ماوەیەدا هەزار و ٨٧٩ کۆچبەری نایاسایی کە زۆربەیان هاووڵاتی وڵاتانی ئەفریقان لە مەترسی خنکان ڕزگاریان بووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە وڵاتانی باکووری ئەفریقا وەک تونس و لیبیا و مەغریب وەک خاڵی ڕۆشتن بۆ پەنابەران بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنرێن.
لافاوی پەنابەران لە باکووری ئەفریقاوە بەرەو دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا بەزۆری لە وەرزی هاویندا زیاد دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
