خانووی چاپكراو
July 2, 2023
رەنگا و ڕەنگ
لێكۆڵەرەوان و پسپۆران لە زانكۆی (ئاییندهۆفن)ی هۆڵەندی، خەریكی بنیاتنانی پرۆژەیەكن كە لە داهاتوودا دەبێتە سەیرترین كاری خانووبەرە و باڵەخانە، ئەو پرۆژەیە لە ژێر ناوی (خانووی چاپكراو)دایە، كە وابڕیارە ببێتە گۆڕانكاری لە شۆڕشی مرۆڤایەتیدا، كە لە داهاتوودا خانووەكان لە شێوەی چاپكراو و 3D دا بن، واتە كاتێك تۆ بتەوێت ماڵەكەت لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە بگوازیتەوە، دەتوانی خانووەكەشت بگوازیتەوە، تا ئێستا (5) نموونەی لەم خانووە دروست كراوە تا لە داهاتوودا ئەگەر سەركەوتنی بەدەستهێنا، ببێتە پرۆژەیەكی جیهانی و یارمەتیدەر بێت بۆ لەناوبردنی كێشەی نیشتەجێبوون و زاڵبوون بەسەر جەنجاڵیی نێو شارەكاندا.
