كەمخوێنی تا چەند مەترسیدارە؟

كەمخوێنی تا چەند مەترسیدارە؟

كەموخێنی Anemia واتە كەمی خڕۆكە سوورە دروستەكان لە خوێندا. خڕۆكە سوورەكان ئۆكسجین لە سییەكانەوە بۆ هەموو بەشەكانی لەش دەگوازنەوە، لە حاڵەتی كەمخوێنیدا، بڕی پێویست لە گازی ئۆكسجین ناگات بە هەموو خانە و شانەكان و ئەندامەكانی لەش، كەمخوێنی زۆر جۆری هەیە، كەمخوێنی لە ئەنجامی كەمی كانزای ئاسن Iron-deficiency anemia باوترین جۆرە. كەمخوێنیی سووك حاڵەتێكی باوە و چارەسەری ئاسانە، بەڵام ئەگەر چارەسەر نەكرێت، ئەوا پەرەدەسەنێت بۆ كەمخوێنی مامناوەندی و سەخت، لێرەدا لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری چەند ئاڵۆزییەك و مەترسیی گەورە بخاتە سەر ژیانی تووشبوو. هۆكاری ڕوودانی ئاڵۆزییەكانی كەمخوێنی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ئەندامەكانی لەش لەبەر كەمیی ئۆكسجین ناتوانن فرمانەكانیان بە دروستی ئەنجام بدەن، ئەو جۆرانەی كەمخوێنی كە مەترسیی گەورەیان لەسەر ژیاندا هەیە بریتین لە: تالاسیمیای سەخت كە لەوانەیە ببێتە هۆی ناڕێكبوونی ڕیتمی لێدانەكانی دڵ و پەككەوتنی دڵ، كەمخوێنی لەبەر گرفت لە دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن لە مۆخی ئێسكدا Aplastic، كەمخوێنی لەبەر شیبوونەوەی خوێن Hemolytic anemia كە لەوانەیە ببێتە ئەگەری پەككەوتنی دڵ، جەڵتە، هەوكردنی سەخت، یان پەككەوتنی ئەندامەكان.

 

Top