ڕێكارەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی هەڵەی پزیشكی
June 22, 2023
رەنگا و ڕەنگ
بەپێی ماددەی (٤) لە یاسای ماف وئەركەكانی نەخۆش لە هەرێمی كوردستان ژمارە(٤)ی ساڵی٢٠٢٠
كاتێ نەخۆش لە دەرئەنجامی كاری پزیشییكەوە تووشی پەككەوتەیی دەبێت یان دەمرێت، ئەوا دەتواندرێ داوای ڕاپۆرتی هۆكاری پەككەوتەیی یان مردنەكەی بكرێت، لەكاتی بوونی گومان تێیدا، سكاڵاش بۆ وەزارەتی تەندروستی بەرز دەكردێتەوە لە ماوەی (٧) ڕۆژدا لیژنەی لێكۆڵینەوە دەست بەكارەكانی دەكات و لە ماوەی (٣٠)ڕۆژدا لێكۆڵینەوەكانی بەكۆتادێنێت. ڕاپۆرتی لیژنەكە ئاراستەی وەزیر دەكرێتەوە تاكو لە ماوەی (٧)ڕۆژدا ڕێكاری كارگێڕی و یاسایی پێویست تێیدا بگیرێتەبەر، وێنەیەكی ڕاپۆرتەكەش دەدرێتەوە بە زیانلێكەوتوو، دەتوانێت بەو وێنەیە بۆ داوای مافی قەرەبوو لە دادگا پشتی پێ ببەستێ.
