كرمی كیسەیی (Psychidae)

كرمی كیسەیی (Psychidae)

كرمی كیسەیی (Psychidae) لە خێزانی مێرووەكانە و سەر بە ڕیزبەندی Lepidoptera نە كە پەپوولە و مۆتەكە لەخۆدەگرێت، ئەو ناوەیان لێ نراوە بەهۆی شێوەی كیسەكانیان كە بۆ پارێزگاریكردن لە خۆیان دروستی دەكەن و هەروەها بۆ ئەوەی لە ناویدا بژین و گەشە بكەن، سووڕی ژیانی كرمی كیسەیی لە قۆناغی كرمۆكەییەوە دەست پێدەكات. كرمۆكەكە لە ڕێگەی بەكارهێنانی تارە ئاوریشمییەكان و ماددە جۆراوجۆرەكانی دەوروبەریان كیسی بچووك و ئاوریشمی لە دەوری جەستەیان دروست دەكەن، ئەم ماددانە دەتوانن پارچە گەڵا و لق وپۆپ و توێكڵ و پاشماوەی تر لەخۆ بگرن، كیسەكان هەم وەك پاراستن و هەم وەك خۆدزینەوە بۆ كرمۆكە كاردەكەن، لەگەڵ گەشەكردنی كرمۆكە، كیسەكانیان گەورەتر دەكەن و بەردەوام دەبن لە زیادكردنی كەرەستەی زیاتر بۆیان، ئەمەش وا دەكات كیسەكان وردتر و ئاڵۆزتر بن. بە شێوەیەكی گشتی كیسەكان بە دار یان قەدپاڵی بەردەڵانەكانەوە دەلكێنرێن،كە كرمی كیسەكان لەوێ دەژین و لە گەڵاكانی ڕووەكی خانەخوێ دەخۆن.

Top