ڕۆژانە خواردنی سێوێك لە دكتۆر دوورت دەخاتەوە
سێو دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراكیی گرنگی وەكو: ڕیشاڵ، پۆتاسیۆم، كالسیۆم، كۆپەر، فۆسفۆر، مەگنسیۆم، ڤیتامینەكانی C، K، B5، B6، لەگەڵ ماددە دژەئۆكسانەكانی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids و پۆلیفینۆلەكان Polyphenols. سوودە تەندروستییەكانی سێو: باشتركردنی تەندروستیی ڕیخۆڵە و خۆپاراستن لە قەبزی، كەمكردنەوەی نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن، هاندانی هەرسكردنی خۆراك، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، پاراستنی تەندروستیی ددانەكان، باشتركردنی تەندروستی و فرمانەكانی مێشك، سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشیی ڕەبوو، باشتركردنی تەندروستیی ئێسك، هاندانی دابەزاندنی كێشی لەش، سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشیی ئەلزەهایمەر و پاركینسۆن، پاراستنی پێست و دواخستنی لۆچبوون و گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن وەكو پنتەكانی تەمەن Age spots، هاندانی گەشەی قژ، سووككردنی نیشانەكانی ڕۆماتیزم، هەروەها پاراستنی ناوپۆشی گەدە لە كاریگەرییە نەرێنییەكانی هەندێك دەرمان.
