بە كەمترین كات و ماندووبوون كەرەستەكانی خواردن پاك بكەرەوە
پاككردنەوەی كەرەستەكانی ماڵ و شوێنی چێشتلێنان ئەرك و ماندووبوون و كاتێكی زۆری پێویستە تاوەكو خانمان بتوانن لە دوای هەر ژەمێك كەلوپەلەكانیان بە پاكی لە شوێنی خۆی هەڵبگرنەوە، هەندێ جار كاتێكی زۆر و خەریكبوونت بە پاككردنەوەی كەرەستەكانت زۆری پێدەچێت و تەنانەت كاتی زۆربەی كارەكانی دیكەت دەبات، بۆیە پسپۆرانی پاككردنەوە و كەرەستەكان چەند ڕێنماییەكیان دەركردووە كە ئەگەر خانمان بیگرنە بەر لە كاتی شۆردنی كەرەستەكانیان، كات و ماندووبوونێكی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە، كە ئەوانەن: سەرەتا: كەرەستەكانی خواردن، هەمیشە لە دوای خواردن ڕاستەوخۆ كەرەستەكان بشۆ، چونكە مانەوەیان كارەكە قورستر دەكات بەهۆی ئەوەی مانەوەی خواردنەكان لە نێو قاپوقاچاخەكانت، دەبێتە پەڵە و لەكەیەكی بەتین هێندە بە ئاسانی ناڕوات، دەربارەی كتریی چای كە ڕەنگی زەرد و پەڵەی لەسەر دەنیشێتەوە، بۆ ئەمەش دەتوانیت سركە و خوێی خواردن بەكار بهێنیت بۆ پاككردنەوەی، بەكارهێنانی لیمۆ، ئاوەكەی یان گەڵایەكەی بۆ لابردنی چەوریی سەر مەنجەڵ و قاپەكان بە سوودە، ئەوەش بە هێنانی لیمۆیەك كاتێك دەبینی چەوری لە نێو مەنجەڵەكان هەیە، ئاوی لیمۆی بەسەردا بكە و پاشان ماوەیەك بیهێڵەوە تاوەكو چەورییەكەی ڕادەماڵێت، هەروەها بەكارهێنانی كەرەستەكانی پاككەرەوە كە ڕێژەی پێكهاتەی كیمیایی زۆری تێدایە، دەتوانێت پیسی و پەڵە و چەوری سەر قاپ و كەرەستەكانی پێ ڕابماڵێت.
