قژت بە بەكارهێنانی ڕۆنەكان بەهێز و نەرمتر بكە

قژت بە بەكارهێنانی ڕۆنەكان بەهێز و نەرمتر بكە

ئەوانەی قژیان تەنك و لاوازە، یان ماوەیەكی زۆری دەوێت تا درێژ دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو كەسانەن كە حەز بە قژی درێژ دەكەن و بەڵام بەو ئاواتە ناگەن، وێڕای گرنگیدان بە قژ و بەكارهێنانی شامپۆی باش، هەروەها پێویستت بە ڕۆنەكانی قژ دەبێت تاوەكو قژت بەهێز بكات و زوو درێژ ببێتەوە. بەكارهێنانی ڕۆنەكان كاریگەرییان لەسەر ڕەگی مووەكان هەیە تاوەكو مووی تازە دروست بكەن، بەڵام پێویستە جۆری قژ و ڕۆنەكە دیاری بكەیت لەگەڵ ئەو كێشەیەی هەیە، سەرەتا ڕۆنی گوێزی هیندی، بەهۆی وشكیی قژەوە بەكاردێت، دژە بەكتیریا و ڤایرۆسە، بۆ ئەمەش نیو كووپ ڕۆنی گوێزی هیندی بكوڵێنە، پاشان لەسەر قژتی دابنێ و چەوری بكە، پاشان قژت بشۆ. ڕۆنی باوی، ئەگەر دەستتكەوت، ڕێژەیەكی زۆری پێكهاتەی باشی تێدایە كە كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تاڵە مووەكانی قژ هەیە و بۆ چەوركردنی ناوەڕاستی قژ بەكار دەهێنرێت، دوو جار ئەو كارە بكە لە كاتی خۆشووشتن، پاشان لە دوای 30 خولەك قژت بشۆ. ڕۆنی زەیتوون، كە گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە لە لادانی چەوری و دژە ئۆكسیدە كە نەرمی قژ زیاد دەكات، سەرەتا هەندێك ڕۆنی زەیتوون بهێنە و گەرمی بكە، پاشان بەسەر قژت بسوێنە، دواتر بە شامپۆ و بەلسەم بە جوانی بیشۆ. دوا ڕۆن بریتییە لە ڕۆنی ئەرگان، كە بە دڵۆپەی كەمەوە لەناو لەپی دەستت دابنێ و پاشان بیخە سەر پێستی سەر و بیخوولێنەوە، ماوەی چەند كاتژمێرێك یان شەو تا بەیانی با پێوەی بیت، لە كۆتاییدا قژت بشۆ.

Top