ئایا لابردنی لەكەی دەموچاو ئاسانە؟

ئایا لابردنی لەكەی دەموچاو ئاسانە؟

لەكەی دەموچاو Melasma بریتییە لە پەیدابوونی لەكە، پنت یان پەڵەی قاوەیی لە پێستی دەموچاودا، كە هیچ مەترسیی بۆ پێست نییە، بۆیە مەرج نییە چارەسەربكرێت ئەگەر بۆ لایەنی جوانكاری نەبێت. بەگشتی چارەسەركردنی لەكەی دەموچاو ئاسان نییە، بەڵام دەتوانرێت كە لە تۆخیی پەڵە تاریكەكان كەم بكرێتەوە كە زیاتر لەسەر ڕوومەتەكان، چەناگە، نێوچەوان، لووت، لەگەڵ لێوی سەرەوەدا بەدی دەكرێن. پەڵەی دەموچاو زیاتر تووشی ئافرەت و ڕەش پێستەكان دەبێتەوە، هەروەها لەكاتی دووگیانیدا. لەكەی دەموچاو لەوانەیە كە چینی سەرەوە یان ژێرەوە یان هەردوو چینی پێست بگرێتەوە. هۆكارەكان: بەركەوتن بە تیشكی خۆر، دووگیانی، زیانی لابەلای هەندێك دەرمانی وەكو هۆرمۆنەكان و دەرمانەكانی دابەزاندنی پەستانی خوێن، سترێس، سستبوونی گلاندی دەرەقی.پاش دەستپێكی چارەسەركردن بە 3-12مانگ ئینجا ئەنجامەكان دەردەكەون، هەنگاوەكانی چارەسەركردن بریتین لە: بەكارهینانی ڕۆژانەی دژەهەتاو كە فاكتەری پاراستن لە خۆر SPF تیایدا لە 30 كەمتر نەبێت، بەكارهێنانی كرێمی كاڵكەرەوە وەكو هایدرۆكوینۆن Hydroquinone یان ماددەی دیكە، ڕنینی كیمیایی پێست Chemical peels، هەروەها تیشكی لێزەر. پاراستنی پێست لە تیشكی خۆر بە كلیلی خۆپاراستن و كاڵكردنەوەی لەكەی دەموچاو دادەنرێت.

 

Top