چیڕۆكە سەیرەكەی گوێچكەی (ڤان كوخ)ی وێنەكێش

چیڕۆكە سەیرەكەی گوێچكەی (ڤان كوخ)ی وێنەكێش

ڤان كۆخی وێنەكێشی جیهانی یەكێك بووە لە بەتواناترین وێنەكێشانی ئەوروپا، دەگوترێت ڤان كۆخ گوێچكەیەكی نەبووەو بڕاوە، چیرۆكی ئەو گوێچكەیەی دەگەڕێتەوە بۆ كچێك كە گوێچكەی خۆی بە دیاری بۆی ناردبوو، مێژوونووسان دەڵێن: چیڕۆكێكی سەرنجڕاكێش لەسەر ڤان كوخ هەیە، كە ڤان كوخ كچێكی خۆش دەویست بە ناوی (گابریال برلاتیی)، بەڵام كێشەكە ئەوەبوو كچەكە نەیدەزانی ئەو خۆشی دەوێت و ئەمیش هیچ خۆشەویستییەكی بۆ ڤان كوخ نەبوو، بەڵام جارێكیان پێی وتبوو كە گوێیەكی جوانی هەیە، ئەویش بۆ ئەوەی بیسەلمێنێتركە خۆشی دەوێت، گوێی خۆی بڕی بوو و بۆی ناردبوو، لە نامەیەكدا كە بۆ كچەكەی ناردبوو، نووسیبووی: «ئەوە پارچەیەك لە لەشی من بۆ تۆ، تا لات بمێنێتەوە و چاودێریی بكە، بەهۆی ئەوەی جارێكیان بە منت گوتبوو كە گوێچكەكانم جوانن».

 

Top