یەكەم دادوەری ئافرەت لە كوردستان
June 10, 2023
رەنگا و ڕەنگ
یەكەم كچی شاری سلێمانی كە لە زانكۆی بەغدا كۆلێژی یاسای تەواو كرد دواتر لە سلێمانی بوو بە دادوەر، خاتوو (گەلاوێژسەعید) خوشكی حاتەم سەعید لە ساڵی 1943 لە گەڕەكی قەزازەكان لەدایكبووە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شاری سلێمانی تەواو كردوە، دواتر چووەتە زانكۆی بەغدا كۆلێژی یاسا و لە ساڵی 1964 زانكۆشی تەواوی كردووە، ماوەیەكی زۆر نوێنەری یاسایی بووە لە شارەوانیی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی و هەولێر، پاشان بووە بە پارێزەر، لە ڕێكەوتی 2-11-2001 بە بڕیاری حكومەتی هەرێم بووە بە یەكەم دادوەری ژن لە كوردستان، لە ساڵی 1976 لەگەڵ مامۆستا عەلی حەمەباقی هاوسەرگیریی كردووە، دوو كوڕی هەیە بە ناوی سروود و محەمەد، لە 7-3-2005 كۆچی دوایی كردووە و لە گردی سەیوان بەخاك سپێردراوە.
