خشڵە ناسكەكانی خانمانی بووك
بۆ هەر بۆنەیەك پێویستت بە چەند جۆرە خشڵێك هەیە، ڕۆژی زەماوەند و هاوسەرگیری، دەبێ خشڵەكانت ناسك بن، چونكە مۆدەكانی ئیكسسواری بووك ئەگەر لەسەر هەمان شێوە و مۆدی پێشتر بێت، وەك ئەوە وایە لەسەر كلاسیك ڕێگەت گرتبێت و لە ڕۆژی زەماوەنددا سەرنجڕاكێشیت پێوە دیار نابێت، ماركە تازەكانی ئیكسسوارەكان بە گشتی و ماركەی (بولگاری) بە تایبەتی لە بەرهەمی تازەی ئیكسسواری بووكدا گرنگییان بە خشڵی بەردین و ڕۆبی و زمروود داوە، كە لە مۆدەێكی تازەدا بە ناوی شۆمیە (chaumet)دا نمایشی كردوون، بریتیین لە هەموو ئیكسسوارەكانی خانمانی بووك، لەوانە: تاجەگوڵی سەر، ملوانكە، گوارە، ئەڵقە، ئەنگوستیلە و بازن، جگە لە زێڕ و ئەڵماسەكان، هەروەها دەتوانن بەشێكی دیكەی ئیكسسوارەكانی بەردین، یان ئەوانەی زێڕ و ئەڵماسن، بەشی سەرەوەوە و پێشەوەی خشڵەكە لە خشڵە بەردینەكان بێت، مەرج نییە تەنیا زێڕ و ئەڵماسەكان دیار بن، بەڵكو دەكرێت خشڵەكانی بەردینیش لەبەر بكەیت.
