كەسی شێت یان نەخۆشی دەروونی تاوان بكات سزا دەدرێت ؟
May 30, 2023
رەنگا و ڕەنگ
بەپێی ماددەی 60 لە یاسای سزادانی عێراقی، كەسی شێت یان نەخۆشی دەروونی كە بە جۆرێك لە كاتی تاوانەكەدا ئیرادەی لەدەست دابێت سزانادرێت و بە (موانع مسؤلیة) و ڕێگری بەرپرسیاری دادەندرێت و یاسا لێپێچینەوە لەو كەسە ناكات بەهۆی ئەوەی ئاگاداری ئەو كار و ئەنجامانە نییە كە ئەنجامیان دەدات، بەڵام نابێت ئەوەمان بیربچێت دەبێت شێتی و نەخۆشیی دەروونی و نەمانی ئیرادە و هۆش و توانای ئەو كەسە بە بەڵگەی پزیشكی و لە لایەن لێژنەی پزیشكیی پسپۆڕەوە بسەلمێندرێت نەك ئەو كەسە خۆی وای لەخۆی كردبێت، چونكە بەپشكنین و بینینی لە لایەن پزیشكانی دەروونی و پسپۆڕەوە ئاشكرا دەبێت.
