سەگی شێوە مشك

سەگی شێوە مشك

ئاژەڵان و گیانداران هەر یەكە لە جۆر و پۆل و شێوەیەكن، هەندێ جار لە شێوەی سرووشتیی خۆیان لادەدەن و دەچنە سەر شێوەی جۆرێكی دیكەی گیانداران، كە ئەوەش لە پێشچاوی مرۆڤ دەبێتە حاڵەتێكی سەیر و سەمەرە، ئەو سەگەی كە بە مشك ناسراوە لە وڵاتی ژاپۆن دەژی، سەگێكە گوێچكەكانی وەك گوێچكەی مشك وایە، ئەو سەگە ناوی (گۆما)یە، كە جۆرێكە لە وڵاتی ماڵتا پەیدا دەبێت، لەلایەن خاوەنەكەیەوە كە ناوی (مییا لینگ)ـە بە خێوی دەكرێت، هەوادار و جەماوەرێكی زۆریشی هەیە، كاتێك خاوەنەكەی وێنەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پۆست دەكات خەڵك ئارەزووی كڕینی دەكەن، تا ئیستا (7500) دۆلاریان بۆ كڕینی ئەو سەگە داوە.

 

Top