هێلكەی بە نەخش و ڕەنگدار
May 19, 2023
رەنگا و ڕەنگ
(فرانگ گروم)ە، لە ناوچەی ستارا ڤرینكا لە وڵاتی سلۆڤینیا داهێنانی لەسەر توێكڵی هێلكەكان كردووە، ئەویش بە نەخشاندن و وێنەكێشان لەسەر هێلكە، كارەكانی بوونەتە جێگەی سەرنجی هەمووان كە چۆن ئەو نەخشانە بە كونكردن لەسەر هێلكە دروست دەكات بەبێ ئەوەی بشكێت و، لەسەر هێلكەیەك زیاتر لە (100) بۆ (200) كوونی گەورە و بچووك دەكات، بەبێ ئەوەی بشكێت، وەك خۆی دەڵێت: «كارەكەم هەستیارە و سەرمی سپی كردووە، چونكە دەبێ لەسەرخۆ و بە ئارامی كارەكە بكەم»، نرخی هەر هێلكەیەكی نەخشداری كونكراو بە (25) دۆلارە، دەتوانرێت ئەو هێلكە نەخشدارە بكرێتە دیاری یان وەك كەرەستەیەكی جوانكاری لە ماڵدا دابنرێت.
