نەرم و ناسكیی پێیەكانت نازداریت دەردەخەن

نەرم و ناسكیی پێیەكانت نازداریت دەردەخەن

دەگوترێت یەكێك لە نیشانەكانی ناسكی و نازداریی خانمان ئەوەیە كە دەست و پێیەكی ناسك و جوانی هەبێت، بەو پێیەی كە هەمیشە دەست و پێ بەدەرەوەن، بۆیە زیاتر بەرچاون، خانمان بەهۆی كاری ڕۆژانەوە پێیەكانیان لە نێو ئاودایە و لە كاتی ئیشدا تووشی چەندین كێشە دەبنەوە، كەشی گەرماش كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پێستی پێیەكان دەبێت، كە دەبێتە هۆی قلیشان و چرچ و لۆچ بوون، هەروەها شێوەی پێیەكان نەشیاو و ناشیرین دەكەن، چارەسەریش لە ڕێگەی پۆشینی سەندڵی قوماش و خوری و بەنە، كە ئەو جۆرە پێڵاوە جگە لەوەی مۆدێكی ناسك و شیكە، هەروەها كەرەستەیەكە بۆ پاراستنی قاچەكان، وێڕای ئەوەی هۆكارێكیشە بۆ ڕێگەگرتن لە كەوتن و بەربوونەوە لە نێو ماڵدا، جگە لەوەی قاچەكانت لە ساردی دەپارێزن، بە تایبەت ئەو كاتانەی كە خەریكی كاری ماڵ دەبیت. ئێستا ئەو جۆرە سەندڵە لە بازاڕەكاندا هەن، نموویەكی زیندوون بۆ جوانی و شیكیی مۆدێكی ناسك لە قاچەكاندا، ئەركێكی دیكەش  دەگرێتە ئەستۆ كە پاراستنی قاچەكانە لە سەرما، تۆش هەوڵ بدە ڕەنگی سەندڵەكەت پەمەیی، سوور، شین، سەوز بێت، یان ئەوانەی بە نەخش و قردێلە ڕازاوەتەوە.

Top