هەسارەی Cancri

هەسارەی Cancri

هەسارەی Cancri كە بەشێكی تەواوی بریتییە لە ئەڵماس، بەم دواییانە دۆزراوەتەوە نرخی ئەم هەسارەیە خەمڵێندراوە بە 26.900،000،000،000،000،000،000،000،000،000 نۆنلیۆن دۆلاری ئەمریكی، بەڵام بە داخەوە دووریی ئەم هەسارەیە مرۆڤی بێ ئومێد كردووە لەوەی كە پێی بگات، چونكە 40ساڵی ڕوناكی لێمانەوە دوورە كە دەكاتە 230،000،000،000،000 ترلیۆن مایل، پلەی گەرمیی سەر ئەم هەسارەیە زۆر بەرزە كە دەگاتە نزیكەی ١٦٤٨ پلەی سەدی و بارستاییەكەی هەشت ئەوەندەی بارستایی زەویە و بە دەوری ئەستێرەیەكدا دەخولێتەوە كە لە خۆر دەچێت، وە دەكەوێتە مەداری قرژاڵەوە، ئەم هەسارەیە بە خێراییەكی زۆر بە دەوری ئەستێرەكەیدا دەخولێتەوە، بە ڕادەیەك كە یەك ساڵی سەر هەسارەكە 18 كاتژمێر دەخایەنێت، سێ یەكی ئەم هەسارەیە ئەڵماسە، كە دەكاتە سێ ئەوەندەی بارستایی زەوی.

Top