خاوەنی زیاتر لە 400 جووت پێڵاوە
May 15, 2023
رەنگا و ڕەنگ
هەمیشە خانمان حەز بە زۆرترین جلوبەرگ و هەبوونی كۆمەڵێك پێڵاوی جۆراوجۆر دەكەن، كە هەر ئافرەتێك زیاتر لە (4) تا (5) جووتە پێڵاوی هەیە، بەڵام كەسیان ناگەن بەو كچە بەریتانییەی خاوەنی خانوویەك پێڵاوە، ئەو كچە ناوی (كاتی پۆرتەر)ە، تا ئێستا نزیكەی (28) هەزار دۆلاری لە كڕێنی (400) جووتە پێڵاودا سەرف كردووە، ئەو ئافرەتە خولیای پێڵاوە و هەر ڕۆژێك زیاتر لە سێ تا چوار جووت پێڵاو لە پێی دەكات، شوێنیێكی تایبەتی بۆ پێڵاوەكانی تەرخان كردووە كە (20) مەتر دووجا دەبێت، خووگرتنی ئەو ئافرەتە بە پێڵاوەوە لە تەمەنی (12) ساڵییەوە دەستی پێ كردووە و تا ئێستا بەردەوامە.
