مل خولاندنەوەی كوندەبوو

مل خولاندنەوەی كوندەبوو

كوندەبوو بەوە ناسراوە كە دەتوانێت سەری بە پلەی (270) پلە بخوولێنێتەوە، بەبێ ئەوەی زیانیشی پێبگات، كە ئەو حاڵەتەش زۆر بە ئەستەم دەبینرێت تەنیا لەو كاتانەی كە كوندەبوو بیەوێت لە دوای نێچیردا بێت، یان بۆ حەسانەوەی سەر و ملی ئەو كارە دەكات، وێنەگرێكی بەریتانی بە ناوی (مایلز هێربێرت)ی (53) ساڵ، توانی سووڕای ملی كوندەبوو بكاتە جوانترین وێنە فۆتۆگرافەرەكانی خۆی، لەو كاتەی سەردانی دارستانی (فریتهام) لە نێو فۆریستی شاری هامشایر دەكات، چاوی ئەو كوندەبوویە دەكەوێت و وێنەی ئەو كاتەی سووڕانی ملی كوندووبوویەكە دەگرێت، كە بە خێرایەكی یەكجار زۆرەوە ملی دەسووڕێنێت.

 

Top