شتڵە تەماتەیەكی پڕ بەرەكەت

شتڵە تەماتەیەكی  پڕ بەرەكەت

سرووشتی شتڵ و داری تەماتە، ژمارەیەكی كەم تەماتە دەگرێت، كە ئەوەش خەونی جووتیاران نییە، بەڵام جۆرە شتڵە تەماتەیەكی ئیتاڵی سەرنجی جووتیارانی راكێشاوە بەوەی زۆرترین تەماتە دەگرێت، ئەو شتڵە تەماتەیە، بە ئەختەبووت ناسراوە، بەهۆی ئەوەی رەگ و لق و پەقێكی فراوان و بەربڵاوی هەیە، هەروەها ڕێژەیەكی زۆر تەماتە دەگرێت، ئەو دارە بە شتڵە تەماتەی (ئیتاڵی) ناسراوە، ئەو دارە ئێستا لە نمایشگایەكی نزیك شاری (واڵت دیزنی) لە شاری فلۆریدای ئەمریكی دانراوە، كە درێژیی لق و پۆقی ئەو شتڵە تەماتەیە دەگاتە (7) مەتر و (26) سەنتیمەتر، بەهۆی درێژییەكەی كەپرێكی بچووكیان بۆ كردووە تا لە ئاسماندا بەرز ببێتەوە و هەموو خەڵك بە سانایی بەرچاوی بكەویت، دارەكە پڕ بەرووبەوومە و هەر تەماتەیەكی (6) سەنتیمەتر دەبێت، جگە لەوەی تەماتەكانی گەورەن، هەروەها ژمارەیەكی زۆریش دەگرێت.

 

Top