ژەهـری دووپـشك
ژەهـری دووپـشك گـرانـتریـن شـلەیـە لە جـیهاندا كە نرخی هـەر لـیترێك 10 مـلیۆن دۆلارە، واتـە بـۆ هـەر دڵۆپێك 500 دۆلار، ژەهـری دووپشك هۆكارەكەی ئەوەیە كە دەوڵەمەندە بە پرۆتین كە یارمەتی دیاریكردنی خانە شێرپەنجەییەكان دەدات، بەمەش یارمەتی پزیشكەكان دەدات بۆ ئەوەی بە تەواوی لە خانە شێرپەنجەییەكان ڕزگاریان ببێت، بەبێ ئەوەی پەنا بۆ ماددە كیمیایی و تیشكییەكان ببـەن، هاوكات یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی وەرەمی مێشك، زانا و توێژەرانیش پشتڕاستی دەكەنەوە كە ژەهری دووپشك یەكەم چارەسەری سەركەوتووە بۆ وەرەمی مێشك بە جۆر و قەبارە و ژەهراوی بوونی جــیاواز، بەڵام هەموویان گونجاون بۆ بەكارهێنانی پزیشكی و لە ناوەندەكانی توێژینەوەی پەسەندكراودا ڕۆژانە 250 هەزار دووپشك بەكاردێت بۆ دەرهێنانی ئەو ژەهرە، كە لە زۆرێك لە دەرمانەكاندا هەیە، گرنگترینیان شێرپەنجەی مێشك، ڕۆماتیزم، شێرپەنجەی گەدە و چەندین جۆری دژە زیندەیی.
