تۆماركردنی داوایەكی مەدەنی
دوای نووسینی سكاڵانامە، پوولی دارایی ٥٠٠ دیناری پولی ٥٠٠٠ دیناری پارێزەرایەتی لێ دەدرێت، دەیدەیتە دادوەری یەكەمی ئەو دادگایەی داواكەی لێ تۆمار دەكەیت، دادوەری یەكەم لێی دەنووسێت (بۆ تۆماركردن و دانی ڕەسم و دیاریكردنی ڕۆژی دادبینی) ئەگەر دادگاكە چەند دادوەرێكی هەبێت، دادوەرەكەی یەكەم دەشنووسێت (بدرێت بە دادوەری .....یەم)، دوایی لە بەشی قەڵەمی یەكەم داواكە تۆمار دەكرێت، واتە ڕەقەمی دەعوا وەردەگرێت، پاشان لە بەشی ژمێریاریی ئەو دادگایە ڕەسمی داواكە دەدەیت، دوایی دەبرێتەوە بەشی قەڵەمی ئەو دادوەرەی داواكە دەبینێت، بۆ دیاریكردنی ڕۆژی دادبینی، پاشان لە هەمان بەشی قەڵەم كلێشەی ئاگاداركردنەوە ئامادە دەكەن، دادوەر ئیمزای دەكات، ئاگاداركردنەوەكە لەگەڵ نوسخەیەك لە داواكە دەبرێتە دائیرەی تەبلیغات بۆ تەبلیغكردنی داوالێكراو، ئەوەی سەرەوە تەواوی ئیجرائاتی ئاسایی تۆماكردنی داوایەكی یاساییە.
