پانتۆڵی كلاسیك مۆدی سەردەمە
پانتۆڵ بە هەردوو جۆرەكانیەوە قوماش و جینز، مۆدێكی گرنگ لە بواری جلوبەرگدا داگیر دەكەن، پسپۆرانی جلوبەرگ ماوە ماوە ئاوڕ لە مۆدەكانی جلوبەرگی ساڵانی پێشوو دەدەنەوە، وەك گەرمكردنەوە بە دەستكارییەوە و دەیكەن بە مۆدی سەردەم، لە دوا مۆدەكانی پانتۆڵ كە جلێكی سەنجڕاكێشە و خۆشەویستە لەلای ئافرەتان، شێوازی پانتۆڵی ساڵانی حەفتا و هەشتەكانی سەدەی ڕابردوو هاتووەتە كایە، ئەو جۆرە پانتۆڵە بە فراوان و كراوە ناسراوە، واتە مۆدی تەسك و بەدی پانتۆڵەكان كۆتاییان دێت و ئەو مۆدە لوتكە دەگرێت. ئەو شێوازە تازەیە لە سەرەوە و بەشی خوارەوە فراوان و كراوە دەبێتەوە، تەنیا لەسەر چۆكەكان تەسكە، تا هەردوو مۆدی پێشوو و نوێ تێكەڵ بە یەكتر بكرێت، جگە لەوەی ڕەچاوی جۆری قوماشەكەش كراوە، كە زیاتر قوماشی نەرموشل بەكار دەهێنرێت، هەروەها دەكرێت قوماشەكانی جینز و كەتان و حەریر بكرێتە پێكهاتەی سەرەكیی ئەو چەشنە پانتۆڵە، سەبارەت بە ڕەنگەكانی ئەو جۆرە پانتۆڵەش، هەر یەكە لە ڕەنگی: ڕەش و سپی و شین و نیللی، سەرەكیترین ڕەنگەكانی پانتۆڵی بەهاری دەبن.
