جەستەی منداڵە و بە تەمەن ئافرەتێكی پێگەیشتووە
May 4, 2023
رەنگا و ڕەنگ
ژیانی ئەو ئافرەتە بچووكە هیندستانییە دیارترین نموونەی جیاوازی شێوە و جەستەیە، چونكە لە سییەكانی تەمەنیدایە، كەچی لە نێو جەستەی منداڵێكی (4 تا 5) ساڵاندا دەژی، (سانتۆش كۆماری)، تەمەنی (31) ساڵە، كەچی درێژیی باڵای (84) سەنتیمەترە، نە بچووك دەبێتەوەو نە زیاتر درێژ دەبێت، ئەوانەی دەیبینن وا دەزانن كە تەمەنی (4) ساڵانە، تا تەمەنی (3) ساڵی بە شێوەیەكی ئاسایی گەورە بووە و پاشان جەستەی لە گەورەبوون و درێژبوون وەستاوە، تا ئێستا ژیانی هاوسەریی پێك نەهێناوە، كە خوازیارە كەسێكی هاوشێوەی خۆی بدۆزێتەوە، ئەون خانمە كاری بەرگدروون دەكات، هەروەها زۆربەی كارەكانی ماڵەكەی بە خۆی ئەنجامی دەدات.
