بازنی گەورە دەست و مەچەك ڕازاوەتر دەكات

بازنی گەورە دەست و مەچەك ڕازاوەتر دەكات

بازنەكان هەمیشە خشڵی دڵخوازی خانمانن، هەموو ئافرەتێك پێویستی بە بازنە، جیاوازی و گۆڕانكاری لە مۆدەكانی ئەو خشڵەدا بووەتە مایەی نیگەرانی لای خانمان، مەرج نییە بازنەكان تەنیا لە زێڕ بن، هەندێ جار بازنێكی پلاستیك یان مس و زەرد، دوو هێندە لە بازنە گرانبەهاكان جوانتر و نایابتر دەردەكەون، لە مۆدە تازەكانی ماركەی دیۆر كە بە گرووپی (كۆكۆكراش) ناسراوە، پسپۆرانی ئەو ماركەیە جەخت لە بازنی پان و گەورە دەكەنەوە، جگە لەوەی ئەو جۆرە قەبارەیان بۆ بازن داناوە، هەروەها چەند ڕێنماییەكیان بۆ هەڵبژاردنی بازنیش دیاری كردووە، لێرەوە ئاشنای بن: كاتێك بازنێكی گەورە لە دەست دەكەیت، نابێت ئەڵقە و ئەنگوستیلەی هەمان دەست گەورە بن، بەڵكو باشترە پێچەوانەی یەكتر بن، هەروەها سەبارەت بە ڕەنگی بازن و ئێكسسوارەكانی دیكە، واجوانە ڕەنگەكانیان هاوشێوە و هەمان ڕەنگ نەبن، جیاوازی لە ڕەنگەكانیان مۆدێكی سەرنجڕاكێشت بۆ دابین دەكات، كاتێك جلی بێقوڵ لەبەر دەكەیت، دەتوانیت ئەو بەشەی جەستە كە بە دەرەوەیە، بە بازنەكان داپۆشیت كە ئەوەش زیاتر مەچەك و سەر دەستەكانت دادەپۆشن.

Top