وەزیرێكی ئۆگاندا لەلایەن پاسەوانەکەیەوە کوژرا
عەقید چارڵز ئۆکلو ئەنگۆلا وەزیری کار و دامەزراندن و پیشەسازیی ئۆگاندا لەلایەن پاسەوانەکەیەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
ئانیتا ئامۆنگ، سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و دڵتەنگی خۆی لەو بارەوە دەربڕی.
دەوترێت پاسەوانی وەزیری ئۆگاندا کە ناوی ئاشكرا نەكراوە، دوای ناکۆکییەکی زارەکی ئەم کارەی كردووە.
عەقید چارڵز ئۆکلو ئەنگۆلا پێشتر لە بەشی وەزارەتی بەرگری ئۆگاندا بووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
