بەهێزترین بوومەلەرزەكان لە كوردستان و جیهاندا

بەهێزترین بوومەلەرزەكان لە كوردستان و جیهاندا

بوومەلەرزە لە ئەنجامی جووڵان و تێكشكانی تاوەرەكانی ناوەوەی زەوی بەهۆی گۆڕانە جیۆلۆجیەكانەوە دروست دەبێت و بە شێوەی شەپۆلی خێرا ناوچەی ڕوودانی بومەلەرزەكە دەهەژێنێت، بومەلەرزە لە پلەی یەكەوە دەست پێدەكات تاكو پلەی دە بە پێوەری ڕێختەر دەپێورێت، پلەكانی سەرەتای زیان ناگەیەنن، بەڵام پلەكانی كۆتای لە شەش تا دە دەبنە هۆی وێرانكاری، لە كوردستان و جیهاندا چەندین بوولەمەرزەی بەهێز ڕوویان داوە، دواترینیان لە سەرەتای ساڵی نوێیەوە لە باكووری كوردستان بە شەش پلە و لە باشووریش بە چوار پلە ڕووی دا، بەشێكی زۆری ناوچەكانی جیهان تووشی بوومەلەرزە بوونەتەوە، بەڵام لە هەندێك شوێن بە پلەی بەرز تۆمار كراوە و بە بەهێزترین بوومەلەرزە لە مێژودا ناسراون،وەك: وڵاتی شیللی، لە ٢٢ی مایسی ساڵی ١٩٦٠دا بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٩،٥ پلە شاری فالدیفیای هەژاند، ئەوەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج هەزار هاووڵاتی و زیان پێگەیاندنی بڕی٥٥٠ ملیۆن دۆلار بەو وڵاتە، زەریای هندی لە دوورگەی سوومتەرە لە ئەندۆنیسیا لە ٢٦ی كانونی یەكەمی ساڵی ٢٠٠٤دا بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٩،١ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕووی دا و ئەوەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٣٠٦ ٢٢٦ كەس و برینداربونی یەك ملیۆن و حەوت سەد هەزارملیۆن هاوڵاتی، هەروەها ڕوودانی تسۆنامی لە خۆرهەڵاتی ئەفریقا و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، كە ژاپۆن لە ١١ی ئازاری ساڵی ٢٠١١دا بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٩،٠ پلە بە پێوەری ڕێختەر دوورگەی هونشوی هەژاندووە، بوومەلەرزەكە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٥ هەزار و ٨٩١ هاووڵاتی و مەترسی لەسەر ئەو بۆمبە ئەتۆمیە پوچەڵنەكراوە دروست كردبوو، كە لە ماوەی جەنگی دووەمی جیهانیدا بەر ژاپۆن كەوتووە، زیاتر لە ٥٠ جار بوومەلەرزە بە گوڕی جیاواز لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا دووبارە بووەتەوە، لە وڵاتی ڕووسیاش لە دوورگەی كامتشاتكا لە ٤ی ئەیلولی ساڵی ١٩٥٢ دا بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٩،٠ پلە ڕویدا و بووە هۆی بەرزبونەوەی شەپۆلەكانی ئاو بۆ بەرزیی ١٣ مەتر و زیان گەیاندنی ملیۆنان دۆلار بە ناوچەكە.

 

Top