چوار هونەرمەند بە كۆنسێرتێكی گۆرانی هیوا و هێز دەبەخشن بە منداڵانی تووشبوانی شێرپەنجە
دەنگ و موزیكی هەرچوار پارچەی كوردستان لە كۆنسێرتێكی بەرفراواندا لە شاری هەولێر,هیوا دەبەخشێت و داهاتی ئەم كۆنسێرتە تەرخان دەكرێت بۆ هاوكاری و پاڵپشتی منداڵانی تووشبوانی شێرپەنجە .
كۆنسێرتی (music beats cancer) كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت,هیوا و هێز دەبەخشێت بە منداڵانی تووشبوانی شێرپەنجەو بڕیارە ئەم كۆنسێرتە لە شاری هەولێر لە هۆڵی (سەعد عەبدوڵا) كاتژمێر 5ی ئێوارە سازبكرێت, كۆنسێرتی یەكەم ڕێكەوتی 28/4/2023 بە ئامادەبوونی(ڕۆژین) خانمە هونەرمەندی باكووری كوردستان و (هەڵوێست محەمەد)هونەرمەندی باشووری كوردستان بەڕێوەدەچێت .
هەروەها ڕۆژی دواتر ڕێكەوتی 29/4/2023 كۆنسێرتی دووهەم دەستپێدەكات بەئامادەبوونی(هانی موجتەهیدی) خانمە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و (خێرۆ عەباس) هونەرمەندی دیاری ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێوەدەچێت .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
