ماددەی دزی كردن 443
ئەو دزییەی كە لە یەكێك لەو بارودۆخانەی خوارەوە ڕوو بدات وەك، ئەگەر بەزۆر لێكردن ئەنجام درابێت، یان لەنێوان خۆرئاوابوون و خۆر هەڵاتن لەلایەن كەسێك ئەنجام درابێت، كە بە ئاشكرا یان بەنهێنی چەكی هەڵگرتبێت، ئەگەر لە نێوان خۆر ئاوا بوون و خۆر هەڵاتن لەلایەن سێ كەس یان زیاتر ئەنجام داربێت، ئەگەر لە نێوان خۆر ئاوا بوون و خۆر هەڵاتن لە شوێنی نیشتەجێبوون یان ئامادەكراو بۆ نیشتەجێبوون یان لە یەكێك لە شوێنەكانی سەر بەو شوێنە ئەنجام درابێت، ئەگەر لە نێوان خۆر ئاوا بوون و خۆر هەڵاتن لە بانكێك یان دوكانێك یان كۆگایەك یان گەنجینەیەك ئەنجام درابێت، كە كەسی دز بە ڕێگەی سەر كەوتنە سەر دیوار یان شكاندنی دەرگا یان كونكردنی دیوار یان شتێكی لەو جۆرە، یانیش بە بەكارهێنانی كلیلی دروستكراو یان خۆ نواندن بە خەسڵەتی گشتی چووبێتە ژورەوە، یان بانگەشەی ئەوەی كردبێت كە خزمەتگوزاریی گشتی بەجێ دەگەێنێت، یان بە ڕێگەی ڕیككەوتن لەگەڵ كەسانی نیشتەجێی ئەو شوێنە یان بە هەر فێڵێك چووبێتە ژورەوە، ئەوا سزاكەی بریتیە بەندكردن كە لە ماوە 10ساڵ زیاتر نەبێت.
