باڵەخانەی چەماوە

باڵەخانەی چەماوە

ئەو پرۆژەیە بەناوی (sky shelter)، هاوشێوەی ئامێری میوزیكی (ئۆكۆردیۆن)ـە كە دەچەمێتەوە، پرۆژەكە لە شێوەی سندووقێك وایە و دەكرێت لە شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكەی بگوازیتەوە، بیرۆكەی ئەو پرۆژەیە بریتییە لە تابلۆی گەورە لە شێوەی سێ ڕەهەندی، كە لە نێوانیاندا باڵۆنی گەورەی هەوا هەیە، بە پڕكردنی ئەو باڵۆنانە بە گازی هیلیۆم یان هەوای سووك، پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر تابلۆكان و بەمەش لەبەر یەكتر دەترازێن و لار دەبنەوە، كەچی هەموو پارچە تابلۆكان بەیەكترەوە بەستراونەتەوە و ترسی كەوتنیان نییە. تا ئێستا لە چەند شوێنێك سوودیان لەو پرۆژەیە وەرگرتووە وەك: سەرەوەی یاریگاكان، پرۆژەی كشتوكاڵی، بەشی سەرەوەی فرۆكەخانەكان.

 

Top