وڵاتی ئیمارات پاڵپشتی پڕۆژەیەک بۆ خوێندنی ئەلکترۆنی و ئۆنلاین لە قوتابخانە عەرەبییەکان دەکات

وڵاتی ئیمارات پاڵپشتی پڕۆژەیەک بۆ خوێندنی ئەلکترۆنی و ئۆنلاین لە قوتابخانە عەرەبییەکان دەکات


ئەمڕۆ شەممە ١٥-٤-٢٠٢٣ بەئامادەبوونی (عبدالله ناصر لوتاه) بریکاری وەزیر بۆ کاروباری ئەنجومەنی ئیمارات بۆ توانای کێبرکێ , مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و خاتوو (شیلان خلیل جنید) بەڕێوەبەری
گشتی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە و شاندێکی ووڵاتی ئیمارات , سەردانی قوتابخانەی ئەمین زەکیان کرد ,
مەبەست لەو سەردانەی نوێنەری ووڵاتی ئیماڕات و شاندی یاوەری , هاوکاری و پاڵپشتی پڕۆژەیەکە بە هاوکاری وەزارەتی پەروەردە , کە تێیدا خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی بۆ ژمارەیەک قوتابخانەی عەرەبی بۆ ئاوارە عەرەبەکان و پەنابەرانی سوری بەرجەستە دەکات , هەریەک لەبەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو هاوکاری و هەماهەنگییەی ووڵاتی ئیماڕات کە وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک بچێتە بواری جیبەجێکردن , دواتر یەکە یەکە پۆلەکانیان بەسەر کردەوە .

Top