مەترسیدارترین درەخت
April 15, 2023
رەنگا و ڕەنگ
درەختی مانچینێل (Hippomane mancinella) بە یەكێك لە ژەهراویترین درەختەكانی جیهان پۆلێن دەكرێت، تەنیا دەستلێدانی تیغەكەی دەبێتە هۆی سووتانی دەستت و خواردنی میوەكانی دەتكوژێت، ئەگەر هەوڵی سووتاندنی بدەیت دوكەڵەكەی كوێرت دەكات، تەنانەت تا ئەو ڕادەیەی كە ئەگەر لە كاتی بارانباریندا لە ژێر ئەم دارە ڕاوەستابیت و بارانەكە بەسەر پێستتدا ببارێت، ئەوە دەبێتە هۆی سووتانی توندی پێستت، مانچینێل بە شێوەیەكی سرووشتی لە وڵاتانی كاریبی و ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا و باهاماس لە مەكسیك و ئەمریكای ناوەڕاست و باكووری ئەمریكای باشوور دەبینرێت.
