كەرنەڤاڵی جلوبەرگ
ساڵانە چەندین كەرنەڤاڵ و فیستیڤاڵی جۆراوجۆر لە وڵاتانی جیهاندا دەكرێت، هەندێكیان بۆ خۆشی و هەندێكی دیكەش بە مەبەستی ڕاكێشانی سەرنجی گەشتیاران ساز دەكرێن، وڵاتی ئیتاڵیا لە شاری ڤینیسیا ساڵانە كەرنەڤاڵی جلوبەرگ ئەنجام ددەدەن، لەو ڕۆژەدا تەواوی خەڵكی ئەو شارە بە جلە سەیر و كۆنەكانی سەدەی (18) تایبەت بە وڵاتی خۆیانەوە، خۆیان دەڕازێننەوە و بە نێو شەقام و شوێنە گشتییەكاندا پەرت و بڵاو دەبن، لەو ڕۆژەدا كاتێك سەردانی ئەو شارە دەكەیت، وا دەزانی لە سەدەی (18) دەژی، ئەوەی سەیرە نەك تەنیا جلوبەرگ، بەڵكو ئەسپ و گالێسكەی كۆن و ئوتۆمبێلی كۆنیش دەهێنن، تا بە تەواوی لە نێو كەشی سەردەمی كۆندا بژین، هەروەها شانۆ و نمایشی سەرجادە و شەقامەكانیش دەبنە بەشێكی دیكە ئەو بۆنەیە، هەر كەسێك بیەوێت بەشدار بێت، دەتوانێت جل و ماسكێك وەربگرێت و خۆی داپۆشێت، بەجۆرێ تەنانەت كەسە نزیكەكانیش ناتناسنەوە.
