بەهێزترین ژنە فەرمانڕەواكان

بەهێزترین ژنە فەرمانڕەواكان

بۆدیكا، ئەو ژنەی عەرشی ئیمپراتۆریای ڕۆمانی هەژاند و وەك بكوژترین ژن لە مێژوودا دەناسرێت، هاوكات بە یەكێك لە جوانترین و سەرنجڕاكێشترین و بەهێزترین ژنانی مێژوو هەژمار دەكرێت، وەك سەرچاوە مێژووییەكان باسی دەكەن، لە سەرەتاكانی ساڵانی زاینی لە باشووری بەریتانیای ئەمڕۆ لەدایكبووە، هاوسەری شا (پارسوتاگوس) بووە، كەشای دەوڵەتێكی بچوك بووە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەریتانیای ئێستا، بەناوی دەوڵەتی (ئیسێنی ئەنگلیا)، سەردەمی فەمانڕەواییان هاوكات بووە لەگەڵ داگیركاریی ئیمپراتۆریای ڕۆمانی لەسەرخاكی بەریتانیا، بە دیاریكراوی ساڵانی ( ٥٨ - ٦١ )ی زاینی، پاراسوتاگوس زۆر هەوڵی دا بە ئاشتی لەگەڵ ڕۆمەكان ڕەفتار بكات و كێشە بۆ دەسەڵات و شانشینەكەی درووست نەكات، بەڵام حاكمی ڕۆمەكان لە باشووری بەریتانیا كە ناوی (سویتونیۆس پاولینۆس) بوو، بە كەسێكی شەڕانگێز و تەڵەكەباز و چاوچنۆك ناوی دەركردوە لە مێژوودا، دڕندانە پەلاماری هۆزەكانی دەدا، ئەكات تاڵانییەكی زۆریان لە باشووری بەریتانیا نایەوە، تەنانەت كچەكانی (بۆدیكا)ش دڕاندانە لەلایەن سەربازانی ڕۆماوە دەستدرێژییان كرایەسەر و كوژران و، مێردەكەی بۆدیكا ش لەم هێرشەدا لەلایەن سەربازانی ڕۆماوە سەربڕدرا، ئەمە سەرەتایەك بوو بۆدەركەوتنی بۆدیكا و سەركردایەتیكردنی شۆڕشی هۆزەكانی بەریتانیا و كوشتنی هەزاران سەربازی ڕۆما بەشێوازێكی زۆر دڕندانە و بێبەزەییانە لە تۆڵەی تاڵانی و بڕۆییەكانیان، هۆزە بەریتانییەكان بە سەركردایەتی بۆدیكا تەواوی شارەكانی باشووری بەریتانیایان كۆنتڕۆڵ كرد، لەوانە ( كۆڵچێستەر، لۆندینیۆم - لەندەن، ڤێرۆلاینۆم) بۆدیكا زۆر بێبەزەییانە دوایین سەربازی رۆمەكانی دەكوشت، زۆرێكیانی بە زیندووی دەسوتاند، تەنانەت ئێسكوپروسكی سەربازە ڕۆمانییە كوژراوەكانشی دەسوتاند، هاوكات حاكمی ڕۆما بە ناچاری هەڵات بۆ وڵاتی گال (فەڕەنسا)ی ئێستا و تەنیا كەمێك لە سووپا بەزیوەكەی ڕزگایان بوو.

 

 

Top