بەهۆی بەفربارین چوار کەس گیانیان لەدەستدا
دەسەڵاتدارانی نەرویج ڕایانگەیاند، كەبەهۆی داڕمانی بەفری كێوەكان لە شاری ترۆمسۆ لە باکووری وڵات، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
بە وتەی ئەو بەرپرسانە، دوێنێ شاری ترۆمسۆ سێ جار داڕمانی بەفری بەخۆیەوە بینیوە.
لەسەر بنەمای ئەمەش دوو کەس لە قوربانیانی ئەو ڕووداوەی سەرەوە هاووڵاتی سلۆڤینیا و ئیتاڵیا بوون و کەسێکیش بریندار بووە.
دەوترێت ئەم گەشتیارانە بۆ خلیسکێنەی سەر بەفر چووبوونە ئەم ناوچەیە.
هەروەها لە لایەکی دیکەوە، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی نەرویج ڕایگەیاند: کە دانیشتوانی هەندێک ناوچەی ترۆمسۆ بەهۆی داڕمانی بەفرەکەوە چۆڵ دەکرێن.
گوڵان: سەردار خەلیل
