پێڵاوی ئەڵماس بۆ بۆنە و ئاهەنگ و دیاری

پێڵاوی ئەڵماس بۆ بۆنە و ئاهەنگ و دیاری

بەبۆنەی ساڵیادی هۆتێلی (رافلزی دوبەی)، سەیرترین دیارییان لەو هوتێلە ئامادە كردووە، دیارییەكە بریتییە لە پێڵاوێكی ئافرەتانەی لە زێر و ئەڵماس دروست كراو، پێڵاوەكە لە (1000) پارچە ئەڵماس و پلاتین و زێڕی عەیار (24) دروست كراوە. بڕی ئەڵماسەكە سێ قیراتە بۆ هەر پارچە ئەڵماسێك، كۆتایی نرخی ئەڵماسەكە دەگاتە (4.5) ملیۆن دۆلار، هەروەها دوو پارچە ئەڵماسی شین كە هەریەكەیان قیراتێكە ئەویش بایی دوو ملیۆن دۆلارە، جگە لەوەش چوار پارچە ئەڵماسی سپی بە كێشی سێ قیرات لەو پێڵاوەدا بەكار هێنراوە. دیزاینەری ئەو پێڵاوە كچێكە بە ناوی (دیبی وەینگهام)، كە توانیویەتی جگە لەو پێڵاوە ئەڵماسە چەندین كەرەستەی دیكەی گرانبەها دروست بكات، لەوانە: گرانترین كراس لە ئەڵماس و جوانترین عەبای زێڕ و كێكی ئەڵماس و زێڕ.

 

Top