جوانی و پێویستی دیكۆری تەلەفزیۆن لە ماڵەكەتەدا
لە دیكۆری ماڵەكەتدا، گشت كەرەستە و كەلوپەلەكان مایەی جوانین و سەرنجی خۆیان دەبەخشن، بەتایبەت ئەگەر كەرەستەكانت بە جوانی و ڕێكی و لە شوێنی خۆیاندا بن، تەلەفزیۆن ئەو ئامێرە خۆشەویستەی كە لە هەموو ماڵێكدا ئەگەر سێ دانەی نەبێت، دووانی هەر هەیە، جگە لەوەی وەك ئامێرێكی سەیركردن و كاتبەسەربردنە، هەروەها بەشێكی دیكۆری ماڵە، بەهۆی ئەوەی پانتایەكی زۆر بە قەبارە و دیمەنی وێنەكانی و مێزكۆمێدەكەی دڵڕفێن و ناوازە دەردەكەوێت، جاران تەلەفزیۆن لەسەر مێزێكی بچووك دادەنران، بەهۆی ئەوەی قەبارەی تەلەفزیۆنەكانی ئێستا گەورەترن، بۆیە پێویستی بە مێزێكی نزم و دیكۆرێكی لاتەنیشتیەوە هەیە، كە لە دەوروبەریدا بێت، بۆ ئەوەش مەركانەی گوڵ و پەیكەری بچووك دادەنرێن، هەندێك جاریش لە دیوار دەدرێت كە پێویستی بە ڕەفێكی بچووكە تاوەكو كەرەستەی لەگەڵدا دابنرێت، هەوڵ بدە مێزكۆمێدی تەلەفزیۆنەكەت لە دار بێت كە ڕەنگی جیاوازبێت لە ڕەنگی تەلەفزیۆنەكەت، تاوەكو جوانییەك ببەخشێت، تەلەفزیۆنەكان پێویستە لە هۆڵی میوان و پێشوازی و چێشتخانە بن، هەوڵدە لە ژووری نووستنت تەلەفزیۆن نەبێت تاوەكو خەوت تێك نەدات، نابێت پشتی تەلەفزیۆن پەنجەرە بێت كە ڕووناكی پەنجەرەكە دیمەنی تەلەفزیۆن تێك دەدات، یان پەنجەرە بەرامبەری بێت كە ڕەنگدانەوەی دەرەوەی پەنجەرەكە لە نێو شاشەی تەلەفزیۆنەكەدا دەربكەوێت.
