كۆمپانیاكانی هێڵی مۆبایل چۆن دەتوانن هاوكاری دادگا بكەن؟
لەسەر بڕیار دادوەر بە نووسراوێك كە ئاراستەی كۆمپانیاكانی مۆبایل دەكرێت، دەتواندرێت وەڵامی ئەم زانیارییانە بدرێتەوە بە دادگا:
1. ناردنی لیستی پەیوەندیی هاتوو و ڕۆشتوو بە پێی كات و بەروار.
2. ناردنی زانیاری لەسەر خاوەندارێتی سیم.
3. دیاریكردنی شوێنی بەكاربەری سیم، بەپێی شوێنی بورجی هێڵەكان.
4. هێنانەوەی ئەو نامانەی بە سیمكارت دەنێردرێت یان وەردەگیرێت.
نامەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە سڕابێتەوە دەهێندرێتەوە و سوودی دەبێت بۆ داوا، دوای دەستبەسەرداگرتی ئامێری مۆبایل یان كۆمپیوتەری تۆمەتبار، داوا لە داوەری لێكۆڵینەوە یان دادگای تایبەتمەند دەكرێت بۆ بەتاڵكردنەوەیان، كە زۆرجار لە بەشی ئایتی دادگاكان ئەنجام دەدرێت، دەتواندرێت بە ئاسانی هەموو ئەو نامانە بهێندرێنەوە كە پێشتر نێردراون یان هاتوون، لەوانەیە بگوترێت هەندێك لە ئەپڵیكەیشنەكانی وەك سناپ چات نامەكان بە خێرایی تێیدا نامێنن، ئەمەش ئەستەمبێت بتواندرێ بهێندرێنەوە، بە پێچەوانەوە ئەم وتەیە بۆ هەموو جۆرەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕاستە كە دەتواندرێت داوای هەموو داتای ئەكاونت لە كۆمپانیای تۆڕەكۆمەڵایەتییەكە بكرێت و پاش ئامادەكردنی داتاكەش، بەستەری داگردتنەكەی دەنێردێت بۆ ئیمێلی بەكاربەر، كە ئەو داتایانە لە یەكەمین چركەساتی دروستكردنی ئەكاونتەكە تاكو كاتی داواكردنی داتا لە كۆمپانیاكە لە خۆدەگرێت، لەوانەش هەموو نامەكان كە بەو ئەكاوتنە نێردراون و هاتوون، بە كات و بەروار، یان كۆمێنت و لایك یان هەر چالاكییەكی دیكەی وەك پۆستكردن ئەنجام درابێت، كە ئەمەش لە هەندێ داوادا دەتواندرێت كەڵكی لێ وەربگیرێت.
چالاكییەكی تری وەك پۆستكردن ئەنجام درابێت دەخاتەڕوو، كە ئەمەش لەهەندێ داوادا دەتواندرێت كەڵكی لێ بگیرێ.
