سەگ لەجیاتی بزوێنەری ئۆتۆمبیل
February 19, 2023
رەنگا و ڕەنگ
بزوێنەرەكانی ئەو سەردەمە پێشكەوتوون و بە ئەندازەی تازە دروست دەكرێن، زۆربەی كۆمپانیاكانی جیهان خەریكی دروستكردنی تازەترین مۆدەكانی ئۆتۆمبیل و تازەترین و پێشكەوتووترین بزوێنەرن و تەكنەلۆژیای تیادا بەكار دەهێنن، بەڵام ئەو دوو هاوسەرە لە وڵاتی چین، بەرەو چەرخی دواوە دەگەڕێنەوە و ئێستا لە جێگەی ئۆتۆمبیل، سەگ بەكاردەهێنن بۆ گواستنەوەی خۆیان و شتومەكەكانیان، ئەو جۆرە ئوتۆمبێلە بە سكۆتەر دەناسرێت، ئەو دوو هاوسەرە ناویان (واینگ و مارا)یە، لە ناوچەی شیانگ لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەژین، پیاوەكە خانەنیش بووە و ئێستا توانای ئەوەی نییە ئوتۆمبێل بكڕێت، بەڵكو ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلەی داهێناوە، كە شوێنی خۆی و هاوسەرەكەی دەبێتەوە و بە دوو سەگیشەوە لە پێشەوە ڕادەكێشرێن.
