سەیرترین رێورەسمی ئاهەنگەكانی هاوسەرگیری

سەیرترین رێورەسمی ئاهەنگەكانی هاوسەرگیری

ئێستا ڕێوڕەسمی ئاهەنگی هاوسەرگیری گۆڕانكاری بەخۆوە بینیوە و هەر یەكە بە جۆرە نەریت و شێوازێك ئەنجامی دەدات، جاران ڕێوڕەسمی كوردەواری هەبوو، كە بووك و زاوا لەسەر پشتی وڵاخ بوون، كەچی ئێستا بووەتە بۆنە و یاد و ئاهەنگ و سەمای بیانی، لە جیهانیشدا هەمان دیاردە پەرەی سەندووە و هەر یەكە بە جۆرێك ئەو ڕۆژە بەڕێ دەكات، لەوانە: هەردوو هاوسەری ئوستراڵی (سابیرنا مایەر و ڕۆبێرت هۆسار)، ڕێوڕەسمی ئاهەنگیان لەژێر ئاودا بەڕێ كرد، هەریەكە لە (راین و جانێت) لە نێو فڕۆكەیەكی بۆشاییگەری و بەبێ ڕاكێشانی هێزی زەوی زەماوەندیان كرد. كاسی ئەندەرسۆن و میسی بایل، ئاهەنگەكەیان لە باخچەی ئاژەڵان و لە نێو قەفەسی ورچێكدا بەڕێوە برد. مایك و سالینای ڕووس، لە ساردترین زنجیرە چیاكانی ئەلاسكا كە پلەی سەرما (10) پلەی ژێر سفرە مەراسیمی هاوسەرگیریان كرد. میلینا و ئاندی، ئەوانیش ڕێورەسمی ئاهەنگیان لە نێو باڵۆنەكانی هەوادا گێرا.

Top