باخچەی بچووك كراوە
February 16, 2023
رەنگا و ڕەنگ
هەمیشە باخچەكان گەورە و ڕووبەرێكی گەورەیان هەیە، كەچی ئەو پیاوە ئەو كارە ئەستەمەی كردووە، كە باخچەیەكی بچووككراوەی لە نێو شووشەیەكدا بۆ ماوەی (58) ساڵە هێشتووەتەوە، ئەو پیاوە خانەنیشنە ناوی (دەیڤێد لاتیمەر)ـە، لە ساڵی (1960) ئەو باخچەی نێو شووشەیەی ڕواندووەتەوە، تا ئێستاش ئەو باخچە بچووكە ماوەتەوە، دواجار كە ئەو باخچەیە ئاودراوە لە ساڵی (1972) بووە، ئەوەی سەیرە باخچە بچووكەكە هەڵمی خۆی دەكات بە سەرچاوەی ئاو بۆ خۆی، ئەو جۆرە ڕووەكەی لە نێو ئەو شووشەیەدا ڕواوە، بە ناوی (سپایدۆرت)ـە، پسپۆڕان دەربارەی ئەو تاقیكردنەوە بچووكە سەیرە دەڵێن: باخچەكە ژینگەیەكی تەواوی بۆ خۆی دروست كردووە و هەموو سەرچاوەیەكی خۆی بۆ خۆی دابین كردووە.
