چەند خشڵێك جوانیت لە وەرزی سەرمادا دەگەشێنێتەوە
بەهۆی وەرزی سەرما سۆڵە و زستان، زۆربەی بەشەكانی جەستە بە دەرەوە نابن، تەنیا هەندێ بەش نەبێت كە بەدەرەوەن، وەك: گوێچكە و ڕووخسار و مل و دەستەكان و هەندێ جاریش بەشێكی بەرۆك بەدەرەوە دەبن، بەم چەشنە دەتوانی سوود لە جوانیی ئەو خشڵ و ئێكسسوارانە وەربگریت كە بۆ ئەو بەشانە تەرخان كراون، بەم جۆرەش بێت، پێویستت بە گوارە و خەزێن و سەر و بەست و ملوانكە و ئەنگوستیلە و دەسبەند دەبێت، دەتوانن بەم شێوازانە جلوبەرگ و ئێكسسوارەكانتان شیك بكەن، بۆ نموونە: كاتێك چاكێت و بلووزی یەخە گەورە لەبەر دەكەیت: پێویستە گوارەكەت گەورە بن، پێچەوانەشی ڕاستە، كاتێك بلوز و بەدی لەبەر دەكەیت، دەتوانیت ملوانكەكەت بخەیتە سەر جلەكەوە، تا دەربكەوێت نەك بكەوێتە ژێر جل و بەرگ،هەروەها سەر و بەست دەتوانیت بۆ بۆنە و یادەكان لە نێوچەوانت ببەستیت، ئەنگوستیلە و دەسبەند لەگەڵ جلی قۆڵدرێژ لە دەست دەكرێن، هەوڵدە دەسبەندەكەت لە ڕەنگی جلەكەت جیاواز بێت تا بە جوانی دەربكەوێت، ئەڵقەكەشت با لە شێوەی ماكیاژت یان جل و جەنتاكەت نزیك بێت یان هاوڕەنگ بێت، بەمەش مۆدێكی نایاب لە جوانیدا ئامادە دەكەیت.
