رەنگی قاوەیی و نمرەكانی بۆ جلی كەشی سەرما

رەنگی قاوەیی و نمرەكانی بۆ جلی كەشی سەرما

تەنكی و پتەوی و ڕەنگی جلەكان بە پێی وەرز و كەشوهەوا پێویست دەبن، ڕەنگ و جۆری جلی هەردوو وەرزی بەهار و هاوین نزیكی یەكترن ئەگەر هەمان جلیش نەبن، زیاتر جلی تەنك و لە ڕەنگە كاڵەكان دەپۆشرێن، بەڵام بۆ كەشی سارد و سەرمای هەردوو وەرزی پاییز و زستان، زیاتر ڕەنگە تۆخەكان و جلی ئەستوور دەپۆشرێت، خانمانیش لەم وەرزەدا لە هەڵبژاردنی ڕەنگەكان نیگەران دەبن و دوودڵیشن لە دیاریكردنی ڕەنگێك بۆ جلەكانی وەرزی سەرما، پسپۆرانی جلوبەرگ دەڵێن: ئەو ڕەنگانەی كە باون لە وەرزی سەرمادا بریتیین لە: ڕەش، قاوەیی، ڕەساسی، بەهۆی ئەوەی ئەو ڕەنگانە دژە ساردین و گەرمای جەستە دەپارێزن، هەروەها ڕەنگێكی بەهێز و سەرنجڕاكێشە، بە تایبەت بۆ جلی بەشی سەرەوە كە چاكێت و بلووز و قەمیسە، هەروەها بۆ جینز و پانتۆڵ سترێجیش دەبێت، ئەو ڕەنگانەی كە لەگەڵ ڕەنگی قاوەیی شیك و دەگونجێن و نەخشێكی كارامە دروست دەكات، بریتیین لە ڕەش، بێرگندی یان جەرگی، لەگەڵ ڕەساسی، ئەو شێوازە جلانەی كە لە كەشی سەرمادا دەپۆشرێن، ئەوانەن كە زیاترن لە پارچەیەك، بەم چەشنە بێت، ئەگەر جلی سەرەكیت لە ڕەنگی قاوەیی بێت، با پارچەكانی دیكە لە ڕەساسی و بێرگندی و ڕەش و سپیش دەكرێت تێكەڵی مۆدەكە بكرێت.

Top