جووبای نیشانەشكێن
شەڕی فەلوجە، ئەو شەڕەی كە ئەمریكا تیایدا بە باجێكی زۆر قورس و سەختەوە تیایدا سەركەوت و دەربازی بوو، ئەو شەڕەی كە تیایدا (1228)سەربازی ئەمریكی كوژرا،7هەزار سەربازی تریشی لێ بریندار بوو، جگە لە تێكشكانی(15)تانك، (25)زرێپۆش، (50) هەمەریشیان تێك شكێندرا، كە سەربازە ئەمریكیەكان نەیاندەتوانی تەنیا (5)دەقیقەش بە ئاشكرا بێنە دەرەوە لە حەشارگەكانیان، لەم شەڕەدا جوبای نیشانەشكێن قەناس، نزیكەی(660)سەربازی ئەمریكیی كوشتووە، بەڵام كە ئەمریكا تیمێكی تایبەتی دروست كرد بۆ ئەم كارە، كە پێك دەهات لە (150) سەربازی مارێنز لەگەڵ دوو قەناس بەدەستی شارەزای ئەمریكی، زۆری نەبرد هەموویان بەدەستی جوبا كوژران و، تەنانەت یەكێك لە قەناس بەدەستە شارەزاییە ئەمریكییەكەی كوشت كە لەگەڵ ئەم هێزەدا بوون، ئیتر بەرێژەی (%90)هەمووی دڵنیا بووەوە كە ئەمریكا بۆ یەكەمین جار چەكی قەدەغەكراوی بەكارهێنا لە دوای جەنگی ساردەوە، هەتاوەكو ئێستاش بە شەڕی فەلوجە دەگوترێت شكستە گەورەكەی ئەمریكا.
