هەنگاوەكان بۆ بۆن خۆشكردنی ماڵەكەت بگرەبەر
بۆنخۆشیی ماڵەكەت یەكێكە لە هەنگاوەكانی جوانی و كارامەیت لە گرنگیدان بە دیكۆری ماڵ و كەرەستەكانت، بۆیە پێویستە هەمیشە ماڵێكی بۆنخۆش و قەشەنگت هەبێ، پێگەی (بۆت شۆگەر) بەم ڕێگانە چەندین هەنگاو و ڕێنمایی بۆ بۆنخۆشكردنی ماڵ دەخاتە ڕوو: پێویستە بەیانیان زۆربەی پەنجەرەكانی ماڵ بكەیتەوە، تا هەوای نێو ماڵەكەت بگۆڕێت، بە تایبەت ئەو شوێنانەی كە لێی خەوتوون یان كەرەستە و خواردنی تیادایە، ئەگەر هەستت كرد لە بەشێكی ماڵەكەت بۆنی ناخۆش دروست دەبێت، هەوڵ بدە كەرەستەی لەناوبەری بۆنی ناخۆش دابنێت. پاكوخاوێنیی ماڵەكەت بۆنی ناخۆش ناهێڵێت. ئەگەر بۆت كرا ئامێرێكی هەوا پاككەرەوە لە ماڵەكەت دابنێ. ئامادەكردنی خواردن و ناندێن، هۆكارێكە بۆ بڵاوبوونەوەی بۆنی ئاگر و ڕۆن و كەرەستەكان، بۆیە كاتێك خواردن ئامادە دەكەیت، دەرگای ژووری چێشت با كراوە بێت، هەروەها ئامێری هەواكێش بە ئیش بخە. هەوڵ بدە گوڵ و گوڵدانی سرووشتی لە ماڵەكەتدا دابنێت، ماوە ماوە تەواوی بەرگی كەرەستەكانی ماڵ بشۆ.
