مۆدی سێڵفی لەگەڵ چێڵەكان

مۆدی سێڵفی لەگەڵ چێڵەكان

سێلفیگرتن جۆرە خوویەكی وێنەگرتنە و خەڵك تەنیا وێنە دەگرێت، كەچی ئەو حاڵەتە بووەتە نەریتێكی سەیر لە وڵاتی هیندستان، بەهۆی ئەوەی دانیشتووانی شاری (كالكتا)ی هیندستان، گرنگیی زۆر بە چێڵ و مانگا دەدەن، تەنانەت هەندێكیان چێڵ و مانگا دەپەرستن، ڕێكخراوێكی ئەو شارەش بۆ زیاتر گرنگیدان بە چێڵ و مانگا، سەیرترین پێشبڕكێی وێنەگرتنیان كردووەتەوە، لە پێشبڕكێیكەدا هاتووە، ئەوەی جوانترین وێنەی سێلفی لەگەڵ چێڵ و مانگاكان بگرێت، لەلایەن ڕێكخراوەكەوە خەڵاتێكی بەنرخی بۆ دانراوە كە (5000) هەزار دۆلارە. یەكێك لە ئەندامانی ڕێكخراوەكە باسی ئەو پرۆژەیەی كردووە كە مەبەست لەو پێشبڕكێیە داكۆكیكردنە لە گیانداران بە گشتی و چێڵ و مانگا بە تایبەتی، هەموو شار و وڵاتێك دەتوانن پێشبڕكێی لەم جۆرە ئەنجام بدەن، تا گیانداران لە هێرش و توندڕەوەیی مرۆڤ بپارێزن و بەدووریان بخەن.

 

Top