بە مەبەستی كۆكردنەوەی ھاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكانی باكور و رۆژئاوای كوردستان,هەڵمەتێكی سەرتاسەری ڕاگەیەندرا

لە شاری هەولێر رێكخراوەكانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی قوتابیان كوردستان لە ژێر درووشمی (كوردستان یەك پارچەیە ئەو سنوورەی جیای دەكاتەوە دەستكردە) ھەڵمەتێكی سەرتاسەری لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم -یان راگەیاند بە مەبەستی كۆكردنەوەی كۆمەك و ھاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكانی باكور و رۆژئاوای كوردستان.

بە مەبەستی كۆكردنەوەی ھاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكانی باكور و رۆژئاوای كوردستان,هەڵمەتێكی سەرتاسەری ڕاگەیەندرا

هاوكات لە شاری سلێمانی بە هەمان شێوە هەر سێ رێکخراوی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری، بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکانی ڕۆژئاو و باکوری کوردستان، بە دروشمی "كوردستان یەك پارچەیە و ئەو سنورەی جیای دەكاتەوە دەستكردە." راگەیاند.

بە مەبەستی كۆكردنەوەی ھاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكانی باكور و رۆژئاوای كوردستان,هەڵمەتێكی سەرتاسەری ڕاگەیەندرا

لە کۆبونەوەکەدا بڕیار درا:
١_پاڵپشتی تەواوی ئەو کەمپینانە دەکرێت کە لەم سنورەدا، لە ژێر ڕاسپاردەی رێزدار "مەسروور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیاندراوە.
٢_ئەم هەڵمەتە لە حەوت شوێنی جیاواز لە لایەن لق و ئەنجومەن و ناوەندە باڵاکانی هەرسێ رێکخراو، لە سنوری پارێزگاکانی (کەرکوک_سلێمانی_ هەڵەبجە) وە ئیدارە سەربەخۆکانی (گەرمیان _ ڕاپەرین) هەروەها قەزاکانی (خانەقین و چەمچەماڵ), بەڕێوەدەبرێن.، بۆ کۆکردنەوەی کەل و پەل و شتومەکی پێویست و هاوکاری دارایی.
٣_سەرجەم کادیران و ئەندامانی هەرسێ رێکخراو لە سنورەکەدا، ئامادەیی خۆیان دەربڕی لە پێناو هەر ئەرکێکی مرۆیی، بەشێوەیەکی خۆبەخشانە، لەکاتی پێویستدا لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێیان بسپیردرێت.
٤_ سەرجەم کادیرانی هەرسێ رێکخراو لە سنورەکە وەکو دەستپێشخەری بڕیاریاندا، بە بەخشینی کۆمەکی دارایی بە هەڵمەتەکە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top