سندووقی پۆستە لە ژێر ئاودا

سندووقی پۆستە لە ژێر ئاودا

لە كەنارەكانی كەنداوی (ڤانواتۆ) كە دەكەوێتە باشووری زەریای هێمن، سەیرترین كاریان لە ژێر ئاوی ئەو زەریایەدا داناوە، كارەكەش بریتییە لە دانانی سندووقی پۆستە لە ناو ئاودا، سندووقەكە دەكەوێتە قووڵیی (50) مەترەوە، ناوی ئەو سندووقە (پۆستی ڤانواتۆ)یە، كە بۆ خۆشی لەو شوێنە دانراوە، ئەوانەی نامەیەك یان پۆستێكیان هەبێت، دەبێ بە ئامێری ئۆكسجینی هەناسەدان و جلوبەرگی مەلەوانییەوە بچنە ژێر ئاوەكە و نامەكانیان بخەنە ناو سندووقی پۆستەكە، ئەو كارە بیرۆكەی كەسێكە بە ناوی (مایك كراوفۆرد)ە، نامەكان بە جۆرە مەرەكەبێك دەنووسرێت كە نامەكە دەخەیتە نێو سندووقەكە تەڕ نابێت، بیرۆكەكەش تەنیا بۆ خۆشییە و وەك تاقیكردنەوەیەكی تازە لە بواری پۆستە و نامە گەیاندنە.

Top