بە سەر و قژی لە گەورە دەچێت

بە سەر و قژی لە گەورە دەچێت

ئەو منداڵە كچە ناوی (شین ئینكۆ)یە تەمەنی حەوت مانگە، هێندە جوان و خنجیلانەیە، بووەتە جێگەی سەرنجی هەمووان، تەنانەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەودارێكی زۆری هەیە، وەك ئەوەی كەسێكی بەناوبانگ بێت، ماوەماوەش دایك و باوكی وێنەی دەگرن و لە تۆڕەكاندا بڵاوی دەكەننەوە. قژی ئەو منداڵە بەهێزە و پڕە، جیاوازیی لەگەڵ منداڵی ئاساییدا ئەوەیە كە قژی هیچ منداڵێك لەو تەمەنەدا بەم چەشنە نییە و نەبووە، تەنانەت دیزاینەرێكی بواری قژ بە ناوی (فیلیب كینگسلی) ئامادەیی خۆی دەربڕیوە لە ئێستاوە ئارایشتگاری ئەو منداڵە بێت، تا گەورە دەبێت.

Top