پووت مۆدێكی سەرنجڕاكێش لە كۆلێكشنی جلوبەرگدا
جوانترین مۆدەكانی پووت لەم پێنج جۆرەدا خۆیان دەبیننەوە، كە بریتیین لە نیوپووت و پووتی درێژ، زۆربەشیان لە پێست و قایش و خوری دروست كراون، ئێوەش دەتوانن یەكێك لەو چەشنانە هەڵبژێرن: پووتی فەروە و پێست: یەكێكە لە مۆدەكانی پووت، بۆ ئەوانەیە كە هەردەم هەست بە ساردیی قاچەكانیان دەكەن، رەنگی ئەو مۆدە رەش و قاوەییە، پووتی قەیتاندار و داوداو، مۆدێكی سەرنجڕاكێشە، هەندێكیان بە قەیتانی سەر پێیەكانەوە رازاوەتەوە، هەندێكی دیكەش بە داو، كە زۆربەی قاچ دادەپۆشێت تا دەگاتە سەر ئەژنۆ، رەنگی ئەو مۆدە سوور و شین و سپی لە خۆ دەگرێت. پووتی كریستاڵ و ستراس شێوازێكی جوان و نایابە، بۆ ئاهەنگ و زەماوەند لەپێ دەكرێت، كە بە كریستاڵ و ستراسی وردە مووروو رازاوەتەوە، رەنگەكانی زیاتر پەمەیی و سەوز و نارنجییە. پووتی شاموا، مۆدێكی دیكەی پووتەكانی ئەو وەرزەیە، كە لە ماددەی شاموا دروست كراوە و بە قوماش داپۆشراوە، نەرم و نیانە، بۆ ئەوانەیە كە هەست بە گەرمیی قاچەكانیان دەكەن، زۆربەی رەنگەكانی بەردەستە، بە تایبەت زێڕی و خاكی و شەكەری. پووتی پاژنەبەرز و فلات، وەك چۆن پووت كورت و درێژی هەیە، هەروەها پاژنەبەرز و فلاتیشی هەیە و دەبنە مۆدی ئێستا، بەڵام زیاتر وا باشە پووت فلات بێت و پاژنەی نەبێت، تا شێوەی رۆیشتنی خانمان جوان و بێ گرفت بكات.
